با گوارەكانت لەگەڵ رەنگەكان بگونجێن

با گوارەكانت لەگەڵ رەنگەكان بگونجێن
رەنگەكان كاریگەریان هەیە لەسەر جوانی و سەرنج راكێشی بۆ گشت كەرەستە و ئێكسسوارەكان، ئەمەش وادەكات كە رەنگی هەر ئێكسسوارێك لەگەڵ جۆ شێوازێك بگونجێ، بە جۆرێك شیاوی رازاوە و كراوەیی بێ، یەكێك لە ئێكسسوارە گرنگەكان ئێكسسواری گوارەیە، رێگەیەكە بۆ هەڵبژاردنی جوانییەكی رەها بۆ گوێچەكەكان، لێرەدا دەبێ رەچاوی شێواز و رەنگی گوارەكە بكەین كە دەخرێنە گوێچكەوە.
كاتێك رەنگی ماكیاژت رەنگێكی تۆخ بێ، دەكرێ سوود لە گوارەی رەنگە كاڵەكان وەربگری بۆ دروست كردنی یەكسانی نێوان جوانی رووخسار و گوێچكە، یان كاتێك ئەو جلەی هەڵیدەبژێری پێویستی بە ئێكسسوارە كە یەكسانی لە جوانی نێوانیانەوە دروست بكات، كاتێك جلەكانت لە رەنگی سپی دەبن، هەوڵبدە گوارەكان رەش بن، ئەمە كاریگەری زیاترە نەوەك گوارەكان سپی و جلەكانیش سپی بن.
Top