خۆشەویستی لە گشت قۆناغێكی تەمەن هەیە و بەردەوام دەبێ، ئەگەر دوو دڵ بۆ یەكتر و بە پاكی بژین، ئەو ماچەی دەیبینن بە یادی جارانە و ماچێكە لە ناخەوە دەردەچێ و لە نێوان جووتە خۆشەویستێكی بە ساڵاچوو. كە نزیكەی (50) ساڵە خۆشەویستن و تا ئێستاش خۆشەویستی و یەكتریان وەكو تەمەنی گەنجێتی دەوێ، ئەو پیاو و ئافرەتە لە وڵاتی ئۆكڕنیا دەژین و تەمەنی پیاوەكە (84) ساڵانە، ناوی (تشینك شانكۆ)یە و ئافرەتەكەش ناوی (لایرا)یە و (78) ساڵ دەبێ، رۆژانە لە بەرچاوی خەڵكەوە یەكتری ماچ دەكەن و لەبەرچاوی گشت خەڵكەوەش دەستی یەكتر دەگرن و پیاسە دەكەن.