كوردستان بە سرووشتی جوانەوە بەناوبانگە، تەنانەت شوێنە دێرینەكانی ئاوێنەی مێژووییەكی سەروەری و ئاسەوارێكی دێرینی ئێستایە، ئەمەش وادەكات مێژووییەك تۆمار بكات و بە بوونی مرۆڤ لە سەردەمی پێشوودا، كەلتوورێكی مێژوویی دەردەخات، یەكێك لە دێرینترین ئاسەوارەكانی كوردستان، بریتییە لە ئەشكەوتی شانەدەر، ئەم ئەشكەوتە دەكەوێتە سەر چیای (برادۆست) كە سەر بە قەزی مێرگەسوورە، ئەویش دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە دووری (145) كیلۆمەتر لە ناوەڕاستی شارەوە، بەرزایی ئەو ئەشكەوتە دەگاتە (2200) مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە، ئەشكەوتی شانەدەر بەوە ناسراوە كەوا لە پێشوودا مرۆڤی (نیاندرتال) لەوێ ژیاون بۆ ماوەی (100) هەزار ساڵ، واجیهەی ئەشكەوتەكە سێگۆشەیی دەنوێنێ و بەرزەییەكەی (8) مەتر و پانییەكەی (25) مەترە، مێژووی ژیان لەم ئەشكەوتە دەگەڕێتەوە بۆ (80)هەزار ساڵ پێش زایین، ئەمەو بە كاتی پشكنین لەلایەن دەستەیەكی مێژوو ناس، توانیان پەیكەری ئێسقانی (10) مرۆڤی نیاندرتاڵ بدۆزننەوە، شوێنی ئەو ئەشكەوتە لە بەرزاییەوەیە، كە دەكرێ سوودی لێوە ببینرێ بۆ ئەوەی بكرێت بە شوێنێكی گەشتیاری تاوەكو لەسەرتاپای جیهانەوە خەڵكی سەردانی بكەن.