دەستاڕ، ئەو كەرەسە كوردییەی كە ساڵانێكی زۆرە لەلایەن ئافرەتانی كوردەوە بەكاردەهێنرێ بۆ كاروباری رۆژانەوە، لە سەردەمی پێشوودا بۆ ورد كردنی (ساوار و برووش) بەكاردەهێنرا، بەڵام لە پێشوودا بۆ دروست كردنی ئاردیش بەكارهاتووە، ئەم كەرەستەی دەستاڕ، لە بەردی چیا دروست دەكرێ و بە شێوەیەكی بازنە دەبێ و لە ناوەڕاستەوە كون دەكرێ و دەبێ بەردەكە لەو جۆرە بەردە بێ كە شێوەی ئاسنینی هەیە، دەستاڕ لە دوو بەش پێكدێ و بەشی خوارەوەی دارێكی لە ناوەڕاستەوە جێگیر دەكرێ، ئەوەی سەرەوەش لە ناوەڕاستەوە كون دەكرێ و دەبێ لە دارەكەی خوارەوە گەورەتر بێ، لەسەرەوەش دەستكێك هەیە بۆ سوڕاندنی دەستاڕەكە، گەنم دەكوڵینرێت و ئامادە دەبێ بخرێتە ناو دەستاڕ و بۆ ئەوەی ببێتە ساوار، كە لەكونەكەی سەرەوە ساوار و برووش و نیسك دەخرێتە ناوی و بە هێواشی دەسوڕینرێت و تاوەكو كەرەستەكە دەكەوێتە خوارەوەو ئیتر دەكەوێتە نێوان دوو بەردەكە و ورد دەبێ، كێشی دەستاڕ نێوان (40 تا 50) كیلۆ گرام دەبێ، ئەمەش بەپێی دەستاڕەكە دەگۆڕێت.