ئەوانەی بەیەكەوە لە دایك دەبن بە دووانە یان جمك ناسراون، بەهۆی ئەوەی لە یەك خانە جینییەكانەوە دروست دەبن، بۆیە شێوەیان وەكو یەك دەبێ و جیاوازیان كەم دەبێ، لە شێوە و رەواڵەتەوە بەیەكتر دەچن و تەنانەت بە ئاستەم لەیەكتر جیا دەكرێنەوە، ئەو دوو خانمە بووكە، جمكن و تەمەنیان (24) ساڵە، لە وڵاتی رۆمانیا لە دایك بوون و لە بچووكیەوە كەسوكاریان بە دژواری (جینا)یان لە (مایا) جیا دەكەنەوە، هەمان شێوە و حاڵەت بۆ (ئەلیكس) و (مافیو)ی هەر دوو زاوای ئەڵمانی وایە، كە توانیان ئەو دوو جمكە خوشكە بخوازن و لە یەك رۆژدا ئاهەنگی خۆیان ساز بكەن، وەك لە وێنەكەدا دەبینن كە هەر چواریان شێوەیان وەكو یەكە و لە ئاهەنگێكی تایبەت و خۆشدا، هەردوو برای دووانە، دوو خوشكی دووانەیان هێنا.