دیكۆری ماڵەوە بە چەندەها شێواز دادەنرێ، بەجۆرێك رازاوەیی بە ماڵ ببەخشێ، هەر شوێنێك لە ماڵەوە مۆدەیەكی تایبەت لە خۆوە دەگرێ، سوود وەرگرتن لەم دیكۆرە جوانانە دەبێتە رێگەیەكی سەركەوتوو بۆ دەستنیشانكردنی دیكۆری ماڵەكان، لە كاتێكدا هەر دیكۆرێك دەبێ بەپێ خواستی كەسەكانی ئەو ماڵەوە دەستتنیشان كرابێ یان لەسەر ستایلی گشتی هەڵبژێردرابێ. جوانترین دیكۆرەكان بۆ ماڵەوە لە ژووری نووستندا دەردەكەوێ، كە دیكۆرێكی زۆر تایبەتە، یان خواستێك دەبێ بۆ دانانی جوانترین مۆدەی دیكۆر لە ژووری نووستن، گرنگترین بەش لە ژووری نووستن بریتییە لە رازاندنەوەی سیسەمی نووستن و دەورووبەری، ئەمەش لە كاتێكدا دەبێ كە شایستەی رازاوەترین ئامادەكارییە، بە جۆرێك ببێتە مایەی جوانترین و رازاوەترین مۆدەكانی ئەو ژوورە، كە شێوەیەكی تاك یان جیاواز لە خۆ بگرێ و دیكۆرێكی مۆدێرن و تازە و كراوە بێ، لەم رێگەیە سوود لە جوانی دیكۆری ماڵدا دەبینرێ بۆ جوانترین و رازاوەترین دیكۆر.