قەڵای كەركوك مێژووییەكی بە نرخ بۆ كوردستان

قەڵای كەركوك مێژووییەكی بە نرخ بۆ كوردستان
كوردستان بە شوێنە ئاسەواری و كۆنەكانەوە بەناوبانگە و تەنانەت هەر یەك لەم شوێنەوارە كۆنانە بۆخۆی مێژوویەكە، لێرەدا دەكرێ گرنگی بەو ئاسەوارانە بدەین كە مێژوویان هەزارەها ساڵە بەرەو پێشوو دەگەڕێتەوە، یەكێك لەو كارە ئەندازەییە سەیرانەی گەلی كورد پێوەی بەناوبانگە، دروست كردنی قەڵایە، یەكێكیش لەو قەڵایانەی كوردستان بریتییە لە قەڵای كەركوك، كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری كەركوك، ئەمەو مێژووی قەڵای كەركوك دەگەڕێنرێتەوە بۆ ناوەڕاستی هەزارەی دووەمی پێش زایین، كە بەناوی (دیمتۆ كرخی شلواخۆ) ناسرابوو، واتە (قەڵای نەوەی شیلوا) كە حاكمێكی ئەو سەردەمە بەناوی (شا شیلوا تیشوب) دروستی كردووە، كەچی هەندێك لە مێژووناسانی دیكە دەڵێن : ئەو قەڵایە لە سەردەمی شای ئاشوورییەكان دروست كراوە كە بە ناوی (ئاشور ناسربالی دووەم كە لە ساڵانی 850 و 884 پێش زایین دروست كراوە، كە ئەو كاتە ئەو شایە ئەو قەڵایەی دروست كردووە وەك پشتێكی داكۆكی كرد لە هێزەكانییەوە، ئەمەو لەو قەڵایە (72) تاوەری بۆ دروست كراوە و لەگەڵ بوونی (32) رێگەی جۆراجۆر بۆ چوونە ناو قەڵاكەوە، دواتر داگیركەری مەگۆلی (تیمۆرلەنگ) لە ساڵی (1393) پەلاماری ئەو قەڵایەی داوە بۆ داگیركردنی كەچی شكستی هێناوە، ئەو قەڵایە لەسەر شێوازی (4) كۆرنەوە دروست كراوە و بە بەرزایی (120) پێ لەسەر ئاستی دەریایەوە، ئەمەو گرنگترین بەشی ئەو قەڵایە بریتیی بوو لە بەشی خۆرئاوا كە بە (شاتر) ناسراوە و لەگەڵ بوونی گلكۆی نێردراوی خودا (دانیال)، ئەمەو لەلایەكی دیكەوە مێژووی قەڵای كەركوك بۆ سەردەمی (مسماری) دەگەڕێنرێتەوەو كە لە بنەڕەتدا ناوی شاری (ئەربخا) بووە كە ویلایەتێكی سەربەخۆ بووە لە هەزارەی دووەمی پێش زایین.
Top