زۆر جار هەیە ژیان رووداوێكت بەسەر دێنێ یان تووشی رووداوێك دەبی كە دوور لە ویستی خۆتە، جاریش هەیە مرۆڤەكان حەز بە خولقاندنی ئەو جۆرە رووداوانە لە ژیاندا دەكەن وەك ئەو خانمە بەریتانەی كە تەمەنی (56) ساڵە و تا ئێستا (9) جارە شووی كردووە، نۆیەمین شووی گەنجێكە كە (32) ساڵ لە خۆی بچووكترە، (بات هیگنیز) ئەو ئافرەتەیە كە (9) مێردی كردووە، ئەوەی سەیرە گەنج و پیر دەكەونە خۆشەویستی ئەو ئافرەتەوە و ئەویش رازیان دەكات بەوەی شوویان پێبكات، ئەوەی سەیر بێ، درێژترین ماوەی هاوسەرگیری (5) ساڵ بووە، و كورتترین هاوسەگیریش (5) رۆژ بووە.