ئەو خانمە نمایشكارە توركەی كە ساڵانێكی لە گشت جیهاندا ناوبانگێكی گەورەی وەرگرتووە، ئەویش لە رێگەی بەشداریكردنی لەو زنجیرە كۆمەڵاتیبانەی كە لەسەرتاپای جیهاندا نمایش دەكرێ، (توبا بایكستۆن) خەڵكی وڵاتی توركیایە و لە ساڵی (1982) لە دایك بووە، لە رۆژهەڵات زیاتر بە (لەمیس) دەناسرێ، ئەوەی سەیرە بوونی ئەو جوانییەی لەسەر رووخساریەتی و بەبەردەوامی جێگەی سەرەنجڕاكێشانە، نهێنی جوانی (لەمیس) لە هێمنی و لەسەرخۆیی و پێكەنینێكی جوانەوە دێ، تا ئێستاش لەگەڵ هیچ كوڕێك خۆشەویستی نەكردووە و هەردەم جوانی خۆی دەپارێزی و خۆی لە كەرەستەكانی ماكیاژەوە بەدوور دەگرێ، جوانی رووخساری جوانییەكی سرووشتییە و ماكیاژ زۆر بە كەمی بەكاردەهێنێ، زیاتریش شامبۆی (پانتین) بەكاردەهێنێ و حەز بە جلی بۆدی تیشیرێت دەكات و لەگەڵ پێڵاوی بێ پاژنە.