جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ بۆ رۆژی نیشانكردن

جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ بۆ رۆژی نیشانكردن
جلوبەرگی خانمان بەپێی مۆدەكانەوە گۆڕانكاریان بەسەردا دێ، ئەمەش وادەكات كە مۆدە تازەكان جێگەی مۆدە كۆنەكان بگرێتەوە و شێوەیەكی بەرچاو تۆمار بكەن لە ستایلەكانی پێشوودا، بۆیە لە رێگەی مۆدەی تازەی جلەكانەوە، پێویست دەكرێ بە شایستەترین مۆدەی تازە لە بۆنە تایبەت و گشتییەكاندا، بەتایبەت رۆژی دەستنیشان كردن و یان مارەبڕنی خانمان.
لەم رۆژەدا دەبێ خانمان بە جۆرە جلێك بێ و كە جلەكە ئاوێنەیەك بێت بۆ جوانی ئەو خانمە، تەنانەت رەنگدانەوەی ناخی دڵی بێ، زیاتر لەو رۆژەدا جلە رەنگاوڕەنگەكان بەكاردەهێنرێن و شیاوی مۆدەیەكی تایبەت و جوان دەبێ، بۆیە دەكرێ ئەو جلانە لە رەنگە تۆخەكان بن، واتە لە : سوور – وەنەوشەیی – پەمەیی- سەوز، یان هەر رەنگێكی دیكە كە پێچەوانەی رەنگی سپی بێ، مەبەست لەوەش جیاوازی نێوان رۆژی نیشان و رۆژی ئاهەنگ بكرێ.




Top