بازنگ بۆ خانمانی هەرزەكار و تازە پێگەشتوو

بازنگ بۆ خانمانی هەرزەكار و تازە پێگەشتوو
خانمانی هەرزەكار، هەرچەند گرنگی بەخۆیان بدەن یان هەر جۆرە ئێكسسوارێك بپۆشن لە جەستەیان دێ و پێوەی جوانتر دەبن، بەهۆی ئەوەی لەم ماوەیە جەستەیان ناسكە و هەر جل و ئێكسسوارێك جەستە رازاوەتر دەكەن، بۆیە دەكرێ لە رێگەی ئێكسسوارە پلاستیك و قایشەكان، جوانییەكی رازاوە دەستەبەر بكەن و لە نزیكەوە دەستەكانتان بڕازێننەوە، یەكێك لەو ئێكسسوارە بچووكانە بریتییە لە ئێكسسواری بازنگ، كە شێوەیەكی نەرم و نیانی هەیە، بۆ رازاندنەوەی دەستەكان و دانانی شێوەیەكی ناسكۆكە بە قۆڵ كاتێك ئەو جۆرە بازنانە لەسەرەوەی دەستەكانەوە دەخسترێ. گرنگی و جوانی بازنگ لە شێوە و رەنگەكەیەتی، كە بە جۆرێك شیاوی مۆدەیەكی رازاوە و جوانە، هەوڵبدە ئەو جۆرە بازنگانە لە دەست بخەی كە شێوەیەكی بە نەخش و لە رەنگێكی گەشەوە دروست كراوە، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە هەنگاوەكانی جوانیت بۆ دەستەكانت.
Top