تەسریحە گونجاوەكان بۆ خانمانی بووك
June 15, 2011
رەنگا و ڕەنگ
چەندین نموونەی ئامادەكراوی قژ هەیە، دەكرێ سوود لەو مۆدانە وەربگرین و ئەمەش دەبێتە رێگەیەكی تایبەت و ناسك لە هەڵبژاردنی تەسریحەی قژ، بەڵام شایستەترین ئەو تەسریحانە بریتین لە تەسریحەی بەستراو، كە قژ دەبەسترێ و ئیتر كاری رازاندنەوەی بۆ دەكرێ لە بەشی پێشەوە، بەڵام جوانتر دەبێ كاتێك لە دواوە دەبەسترێ و دیمەنی پێشەوەی جیاواز و پێچەوانەی بەشی دواوە دەبێ، ئەمەش بە مەبەستی دانانی دوو جۆرە ستایل لە قژی خانمێكدا، وەك رێگەیەك بۆ زیاتر گەڵالەكردنی مۆدەیەكی رازاوەی تەسریحەی قژ.
