شانەكردنی قژ بەپێی هەنگاوەكان

شانەكردنی قژ بەپێی هەنگاوەكان
بۆ گرنگیدان بەشێوازی جوانی و دانانی ستایلێكی تایبەت بەخۆتەوە، كە دەكرێ لە رێگەی هەنگاوە جوانەكانەوە شایستەترین مۆدەكانی قژ دابین بكەی، چەندین رێگە هەن كە دەتوانن شێوازەكان جوانتر بكەن بە جۆرێك شیاوی جوانییەكی كراوە بێ، چەند ئامۆژگارییەكی پسپۆرانی بواری جوانكاری هەن ئەویش بریتین لە :
- كاتێك قژت تەڕ دەبێ، راستەوخۆ نابێ شانەی لێبدەی، یان بە هەوایەكی گەرم وشكی كەرەوە (مجففە)، چونكە كاتێك قژ تەڕ دەبێ بێ هێزتر و سادەتر دەبێ.
- كاتێك كاری شانە دەكەی بۆ قژت، دەبێ وشك بێ و ئەگینا دەبێـتە هۆی ئاڵۆز بوون و كەوتنی داوە مووەكان، یان ئەگەر تەڕ بێ دوای شانە كردن لوولە دەبێ.
- چاكترین جۆری شانەكان بۆ قژ داهێنان، ئەو جۆرەیە كەوا دانەكانی لە یەكتر دوورن و شێوەیان بچووكە، واتە رێژەیەكی كەم لە قژ دەگرێ.
- ئەگەر قژت تێكەڵ و لەناو یەكتر بوو، هەوڵبدە لە شوێنی ئاڵۆزەكە دەست بە شانەكردن بكەی و ئەمەش هەنگاوێكی چاكە بۆ جیاكردنەوەی تەلەكانی قژ بەبێ ئەوەی بكەوێ، بەڵام هەوڵبدە بە نەرمی و بەبێ ركە بێ.
Top