ئاون دیوەخانی كوردان دەڕازێنێتەوە

ئاون دیوەخانی كوردان دەڕازێنێتەوە
ئاون یان لەزمانی بادینی پێیدەگوترێ هاون، كەرەستەیەكی كوردەوارەیە و ئامێرێكە ببۆ ورد كردن و شت كوتین بەكاردێ، زیاتر بۆ وردكردنی قاوە بەكاردێ، دیمەنێكی جوانی هەیە و لە دیوەخان دادەنرێ و پیاوان داوای قاوە دەكەن كە قاوەی لە ئاون ورد كراو تامێكی دیكە و جیاوازی هەیە لەوەی دیكە. لە ماددەی مەعدەن و تووج و قوم دروست دەكرێ و بە زۆری رەنگی زەردە، دەستكە ئاونێكی هەیە و شتەكان دەخرێنە ناو ئاونەكە و بە دەست ماددەكەی ناو ئاونەكە ورد دەكرێ، هەندێكیان زوو دەشكێن ، بەڵام لە كاتی كوتیندا زۆر بەهێزە، دواتر لە شتێكی دیكە دەكرێ و پێدەڵێن(جاغ) كە قاوەی تیایدا دەگیرێتەوە و لەگەڵ بوونی فنجانی لە شووشە بۆ خواردنەوەی قاوەی ناو ئاون. چۆنییەتی دروستكردنی ئاون بەم شێوەیەیە، تووج دەهێنرێ و بە ئاگر دەیتوێننەوە و تاوەكو دەبێتە شلەیەك پاشان دەخرێتە ناو قاڵبی دیاری كراو كە شێوەی ئاون و دەستكەكەی هەیە، بەم شێوەیە ئاون دروست دەكرێ و لە دیوەخانەكان دادەنرێ بۆ قاوە ورد كردن، یان شتی دیكە، بەڵام زیاتر بۆ قاوە بەكاردەهێنرێ، بەڵام لەم سەردەمە بۆ ورد كردنی برنج و ساوەر و شتی دیكەشەوە بەكاردەهێنرێ.

Top