منداڵە دووانەكان هەردەم دیمەنێكی جوانیان هەیە، بە تایبەت كاتێك شێوەیان دەچێـتەوە سەر یەكتر و خۆشەویست دەبن، بەڵام هەندێك جار دەبێتە دیاردەیەك بەجۆرێك جێگەی سەرسوڕمان دەبێ، ئەم دوو دووانەیە لە ساڵی (2001) لەدایك بوونە كە زۆر لەیەكتر دەچن، بەڵام پێستیان جیاوازە، یەكێكیان سپی و ئەوەی دیكەش رەشە، ئەوە چیرۆكی ژیانی ئەو دوو كچە بەریتانیایەیە كە منداڵی پیاوێكی رەش پێستن بە ناوی (ئەلیسۆن و ئافرەتی سپی پێست دیان دۆرانت)، ئەوەی جێگەی سەیرە هەمان حاڵەتی پێشوو دووبارە بۆتەوە و ئێستاش دوو منداڵی دیكەیان بووە، كە ئەوانیش كچن و دووانەن و یەكێكیان سپی پێستە و ئەوەی دیكەش رەش پێستە!