مرۆڤیش هێلانە چێ دەكات

مرۆڤیش هێلانە چێ دەكات
كارە جوانەكان لەگشت لایەنەكان ئەنجام دەدرێن، تەنانەت دەكرێ لەو رێگەیەوە كاری سەیر و سەرنجڕاكێش بەدی بكەین، وەكو لای خۆمان كێشەی نیشتەجێ بوونمان هەیە، بەڵام ئەمە كێشەی تەنیا كوردستانی ئێمە نییە، بەڵكو هی زۆربەی وڵاتانی جیهانە، رێگەیەكی سەیر دۆزراوەتەوە بۆ چارەسەری لەو لایەنە، ئەویش بە دروستكردنی خانوو لەسەر دارەكان، كە وەك باڵندەكان، مرۆڤیش بتوانێ هێلانە دروست بكات و شێوەیەكی جوانیشی بۆ بكات، نموونەی ئەو جۆرە خانووە بریتییە لەم هێلانەیە، كە ئەگەر لە دوورەوە سەیری بكەی، وەك لانەی باڵندەیەك دێتە بەرچاو، بەڵام گەر لێوەی نزیك ببیتەوە، وەك ماڵێكی تەواو و سەیر دەردەكەوێ، كە خانووێكی بچووكە لە شێوەی هێلانە.


Top