كەرەستە سەیرەكان بە كاری جوان و بیرۆكەی شایستەوە كاریان بۆ دەكرێ، ئەمەش یەكێكە لەو كەرەستانە كە بە جۆرێك جێگەی سەرسوڕمانی و سەرنجڕاكێشانە، ئەو كراسەی بەر ئەو خانمە لە شتێك دروستكراوە ئەگەر زانیاریتان پێنەبێ بێگومان نازانن چییە، ماددەی ئەو كراسە لە قژی مرۆڤ دروستكراوە، دوای ئەوەی لە سەرتاشخانەكان قژی تاشاویان كۆكردۆتەوەو هێناویانە و كاریان لەسەر كردووە لەلایەن دیزانەرێكی قژی چینی بە ناوی (كیم دۆ) كە توانی پەیكەرێكی سەرۆكی ئەمریكا ئۆباما دروست بكات، هەمان ئەو هونەرمەندەش چەندین كراسی لەم جۆرەی دروست كردووە، نزیكەی (1) ملیۆن مەتر لە قژی مرۆڤی بەكارهێنراوە بۆ دروستكردنی ئەو كراسە، كە خانمە نمایشكارێكی ڤێتنامی پۆشیویەتی!