دیكۆری ماڵ، پێویستی بە جوانكاری و هەنگاوێكی شایستەیە لە رێگەی هەڵبژاردنی شێوازێكی جوان و ناسكۆڵەوە، دەكرێ سوودیان لێوە وەربگرین لە مانای جوانی دیكۆرەوە، تەنانەت دیكۆر لە هەر ستایلێكدا جیاوازی هەیە و ئەمەش وادەكات كە هەر كەسێك جۆرە شێوازێك هەڵبژێرێت، چەندین جۆر دیكۆر هەن كە دەكرێت لە ماڵدا وەك دیكۆرێكی سەرەكی دابنرێن و ئەمەش لە كاتێكدا دەبێ كە جوانترین مۆدە دیاری بكەن. مۆدەكان هەر یەكە بە جوانییەكەوە دەبێ، یەكێك لەو دیكۆرانە، دیكۆری (هێمن و سادەیە)، بە شێوەیەك دیمەنێكی ڕازاوە و هێمن لە خۆ دەگرێت و بە جۆرێك دەبێتە ڕازاوەیی و، دەكرێتە مۆدەیەكی جوان لە دیكۆری ماڵدا، كە مۆدەیەكی هێمن و لەسەرخۆ نیشان دەدات.
