ئەڵقەی ئەڵماس شایستەی جوانیتە

ئەڵقەی ئەڵماس شایستەی جوانیتە
ئێكسسوارە جوانەكان وادەكەن شێوازی جوانی خانمان بە ناسكترین شێواز دەربكەوێ و مۆدەیەكی تازەش ببەخشێـتە سەر ستایلی جوانی، لەگەڵ مۆدەكاندا شێوازێكی تایبەت و رازاوە دەردەكەون، یەكێك لەو لایەنانەی جوانترت دەكەن بریتییە لە ئەڵقەی پەنجە، ئەمەش لەگەڵ شایستەترین مۆدەكاندا جوانییەكەی كراوەی دەبێ، لە كۆمەڵگای رۆژهەڵاتیدا مۆدەی ئەڵقەكان زیاتر لە زێڕە، كەچی مۆدەیەكی دیكە هەیە، شایستەترە لە زێڕ، كە ئەویش ئەڵقەی ئەڵماسە.
ئەڵقەی ئەڵماس هاوتای كۆمەڵە زێڕێكە، ئەمەش بەهۆی ئەو جوانی و رەنگینییەی هەیەتی، بۆیە دەكرێ لە رێگەی ئەڵقە ئەڵماسەكان جوانترین مۆدەی ئەڵماس بەدی بكەین، جوانی ئەڵقەی ئەڵماس لە شێوە و سەرە ئەڵماسەكەیە، ئەمەش دەكرێ جوانییەكی ناسكۆڵە بە پەنجەكانی خانمان بدات.
Top