جەنتای بچووك مۆدەیەكی كلاسیك و ڕازاوە

جەنتای بچووك مۆدەیەكی كلاسیك و ڕازاوە
ئێكسسوار هەردەم شێوازێكی قەشەنگ لە جوانی جەستەوە وەردەگرێت، تەنانەت مۆدەكە دەبێ لەگەڵ رەنگدانەوەی رەنگ و سیمای جلەكاندا بەرەو ستایلێكی گەشاوە رێگە بگرن، ئەمەش وادەكات گونجاندن لەنێوان ئێكسسوار و جلەكان دروست بكات و شیاوی جوانی و مۆدەیەكی تایبەت بێ، لێرەدا ئێكسسوارە بچووكەكانیش ڕۆڵی خۆیان دەبێ لە مۆدەیەكی تایبەتدا، یەكێك لەو مۆدە كلاسیكانە، كە لە پێشوودا بەكاردەهێنران، یان لەلایەن خانمانی شاژن و شازادەكان كاری بۆ دەكرا، بریتییە لە جەنتای بچووك لە دەستی خانمانەوە، ئەمەش شێوازێكی تایبەت و مۆدێرنە، بۆیە هەوڵبدە جەنتای لەم جۆرە بەكاربهێنی و شێوازێكی رازاوەیی و ناسكی پێوە دیار بێ و لەگەڵ هەر دیمەنێكی لەم جۆرە مۆدەیەكی كراوەت دەست دەكەوێ، ئەمە دەبێتە یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی جەنتای دەستی بچووك كە لە نێو لەپتدا دەبێ.
Top