جلوبەرگ بە چەندین شێوازی تایبەت و رازاوە دەبێ، ئەمەش وادەكات كە مۆدەیەكی ڕازاوە و جوان لە خۆ بگرێ، جلەكان لە گشت كات و شوێنێكدا پێویستیان بە گۆڕانكاری و نوێكاری دەبێ، لێرەدا شێوازی جلەكان جیاوازیان هەیە لە هەر شوێنێكدا، هەروەها كاتەكەشی گرنگە كە چ جۆرە جلێك دەپۆشرێت. بۆ نموونە جلەكانی دەرەوە جیاوازییان هەیە لەگەڵ جلی ماڵەوە، تەنانەت بەپێی كاتیش جیاوازییەكان زیاتر دەردەكەون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە خانمان لە ماڵ دەبن، پێویستیان بە دیمەنێكی سەرەنجڕاكێش و جوان دەبێ، مەبەست لەوەش ئەوەیە وەك خانمێكی ڕازاوە دەربكەون، جلەكانی ماڵەوە دەبێ بە جوانترین و شایستەترین مۆدەوە بن، تەنانەت رێگەیەك دەبێ بۆ رازاوەیی و خانمانی ماڵیش كە ناوبانگ و جوانییەكی رازاوەش دەبەخشنە ماڵەكە، ئەو چەند دەستە جلە شیاوی مۆدەی ماڵەوەیە كە خانمان دەتوانن سوودی لێوە وەربگرن و بە جوانترین شێوەش پێوەی رازاوە بن.