پێڵاوە جوانەكان ستایلی جوانیت دەگۆڕن

پێڵاوە جوانەكان ستایلی جوانیت دەگۆڕن
لەگەڵ گۆڕانكاری لە جلەكاندا، مۆدەی گشت جلێك گۆڕانكاری بەسەردا دێ و ئەمەش بەپێی ستایلەكان دەگۆڕدرێ، یەكێك لە مۆدەكان كە لە ماوەیەكی زوودا گۆڕانكاری بەسەردا دێ، ستایلی پێڵاوەكانە، كە بە جۆرێك لە نزیكەوە بە جوانترین شێواز شێوەی جەستەی خانمان دەگۆڕن، جوانی پێڵاوەكان زۆر كاریگەرە لەسەر جوانی قاچ و بەشی خوارەوەی جەستەی خانمان، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جلەكاندا گونجاندن دروست دەكەن، ئەم شێوازەی پێڵاوو جوانی ئەو پێڵاوە بە شێوەیەكی رازاوە دەبێ، بە تایبەت بۆ كاتی ئاهەنگ و بۆنە گشتییەكان لە پێ دەكرێ، كە لەگەڵ جلی كوردی و جلی بیانی دیمەنێكی ڕازاوە دەبەخشێ، لە كاتێكدا شێوەی ئەم جۆرە جوانییە، دەبێتە مۆدەیەكی رازاوە لەسەر جەستە، كە جوانییەكان زیاتر لە پاژنە بەرزەكە و رەنگەكانیەتی.
Top