بیرۆكەی زەوی كێڵان سەرەتا بە دەست و بازووی كوردان بووە

بیرۆكەی زەوی كێڵان سەرەتا بە دەست و بازووی كوردان بووە
دیمەنێك لە پیاوێكی پیری كورد، كە كیڵان دەكات و زەوی دەكێڵێت، ئەمەش بە ئێستر و دارەوە، كە ئەو ئامێرەش وەك بیرۆكەیەك لەلایەن كوردەوە دروست كراوە، كە دار دەهێنن و خوارەوەی تیژ دەكەن، یان گاسنێكی لێوە دەبەستن، ئەویش لە ئاسن دروست دەكرێ و وەك چەقۆ وایە، كە توانای چوونە ناو زەوی هەیە، تەنانەت ئەمەش بیرۆكەیەكی سادەیە و بەڵام سوودێكی گەورەی هەیە لە بواری كێڵانی زەوییدا، كارەكەش بەم شێوەیە دەبێ، یەكێك لە دواوەی ئامێرەكە دەبێ و دەستی دەخاتە سەر ئەو دارەی كە بەسەر گاسنەكەوە یان دارەكەی خوارەوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستر یان گوێدرێژەكانیش كە زیاتر لە دووان دەبن، دارەكە رادەكێشن و بەم هۆیەوەش زەوییەكە هێواش هێواش دەكێڵدرێ، ئەم بیرۆكەیە بەر لە دەركەوتنی تراكتۆری كێڵان پەیدابووە، ئەگەر چی ئێستا تەكنەلۆژیا پێشكەوتووە، بەڵام كار لەسەر ئەو كێڵانە كوردەوارییە هەر ماوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تراكتەرەكان ناگەنە ناوچە بەرزەكان یان نزمەكان، بۆیە لە رێگەی گاسنی دارەوە زەوییەكە دەكێڵن.
Top