عاشقەكان دەبێ كاری سەیری خۆیان ئەنجام بدەن جا هەر چۆنێك بێ، كەچی گوێ نادەنە هیچ لایەنە كاریگەرییەكانی دیكە، بۆیە ئەوەی لە دڵیانە دەیخەنە سەر زمان و ئیتر دەبێتە كارێكی سەیر، یەكێك لەگەنجە سەرشێتە عاشقەكانی وڵاتی ئەڵمانیا، لە فیستیڤاڵی ساڵانەی ئەو وڵاتە، هەڵساوە بە دروست كردنی وێنەی دڵێك لەسەر جەستەی خۆی، وێنەكە لەسەر پشتی دەبێ و ئەمەش بەهۆی تاشینی ئەو مووانەی پشتی كە تاوەكو شێوەی دڵێك دەربخات، ئەمەش وایكرد كە ببێتە سەیرترین دیمەن لەو فیستیڤاڵەدا، تەنانەت سەر شێتی خۆی بە ڕێگەی ئەو كارەوە دەربڕیوە كە گوزارشت لەوەدەكات عاشق بێ.