ماوەی هاوسەرگیری دەبێـتە دوو حاڵەتی جیاواز لەلای هەندێك لە بووك وزاوا، حاڵەتی یەكەم دەبێتە خۆشی و شادی و گەڕان و ژیانێكی شیرین و هەنگوین، حاڵەتی دووەمیش تووشی شۆك بوون و ترسانە و دڵەراوكێیە، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی روودەدات لەم ماوەیەی سەرەتایی كە ماوەیەكی هەستیارە، ئەو بووكە جوانەی دەیبینن لە وڵاتی مالیزیایە، دوای ئەوەی بە دڵی خۆی شووی نەكردووە بەو پیاوە، بۆیە ویستویەتی خۆی بكوژێ. ئەوەی سەیرە شێوازی هەوڵدانە بۆ خۆكوشتنەكەی، كە نامەیەكی نووسیوە بۆ مێردەكەی و پێی وتووە: من لە پەنجەرەكەوە خۆم دەخەمە خوارەوە و تۆش گەر منت خۆش دەوێ ! بمگرەوە.