له كێبڕكێی چه‌كدا بۆ باڵاده‌ستی له هێزی ئاسمانی‌دا رووسیا ته‌حدای هه‌ژموونی ئه‌مریكا ده‌كات
ماوه‌ی پێنج ساڵه ، دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و بوونی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هێز له سوریا، رووسیا هه‌نگاو بۆ ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه بازار بۆ چه‌كه‌كانی په‌یدا بكات و ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه دروستی كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌كی پێشكه‌توو به مه‌عمیله نه‌ریتیه‌كانی ده‌فرۆشێت، به‌مه‌ش هه‌م پاره‌یه‌كی زۆری ده‌سكه‌تووه، هه‌میش نفوزێكی گرنگی جیۆپۆلیتكی.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌رنج هه‌ر له‌م ساڵه بده‌ین ، ده‌بینین، له 25ی شوباتی رابردوو مۆسكۆ رایگه‌یاند ، میسر 5 فرۆكه‌ی سیخۆی 35ی وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌م له‌و 24فرۆكه‌یه‌ی داوای كردبوو ، به‌ده‌ست گه‌یشتووه ، ئه‌م داوایه‌ی میسریش بۆ كڕینی فرۆكه‌ی سیخۆی 35 له رووسیا داوای ئه‌وه‌هات كه ئه‌مریكا ، داواكه‌ی میسری ره‌تكرده‌وه كه نه‌وه‌ی پێنجه‌می فرۆكه‌ی ئیف- 35ی پێ بفرۆشێت.
توركیاش كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له پرۆگرامی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فرۆكه‌ی ئیف-35 دووریخسته‌وه ، داوای وت‌و ویژی له مسكۆ كرد بۆ كڕینی فرۆكه‌ی سیخۆ-35 هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی پێنجه‌می فرۆكه‌ی سیخۆ- 57 ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوایه مۆسكۆ له 15ی مارتی رابردوو به‌فه‌رمی ئاماده‌باشی خۆی پیشاندا كه له‌سه‌ر كرینی فرۆكه و هه‌روه‌ها هاوكاری توركیا بۆ په‌ره‌پیدانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می TFX دانوستاندن له‌گه‌ڵ توركیا بكات.
هه‌روه‌ها جه‌زائیریش كه گه‌وره‌ترین مه‌عمیلی چه‌ك كرینی رووسیایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا ، ته‌نیا له‌م ساڵه‌دا 14 فرۆكه‌ی سیخۆی 34 له رووسیاوه پێگه‌یشتووه و ، خواستیی گرێدانی سه‌فقه‌یه‌كیشی بۆ كرینی سیخۆی 57 پێشنیاری مۆسكۆ كردووه.
ئیرانیش كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می "شا"وه مه‌عمیلێكی میژووی كڕینی چه‌كه‌كانی رووسیا بووه، ئه‌وا دوای له ئۆكتۆبه‌ری 2020 نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گه‌مارۆی كرینی چه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه ، ئه‌وا مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ست به كرینی چه‌كه‌كانی رووسیا بكاته‌وه.
پسپۆرانی بواری ئاسایش و به‌رگری پێیان وایه ، به‌شێك له فراوانكردنی رووسیا بۆ به‌بازاركردنی چه‌كه‌كانی به‌گشتی و " فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر " به‌تایبه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ، چه‌ك فرۆشتن بۆ رووسیا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌یه بۆ ده‌سكه‌وتنی دراوی بیانی قورس و، له ئێستاشدا هه‌نارده و فرۆشتنی چه‌كی رووسی ریژه‌ی 21% كۆی هه‌نارده و فرۆشتنی چه‌ك له جیهاندا پێكده‌هێنێت و دووه‌مین هه‌نارده و فرۆشیاری چه‌كه له‌دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جیهاندا.
گوڵان میدیا
