رۆژنامەی شەرقولئەوسەت : دوور لە چاوی میدیاكان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی موسادی ئیسرائیلی سەبارەت دۆسێی ئیران كۆبوونەوە
ماوەی هەفتەیەكە شاندە باڵاكانی ئیسرائیل و باڵیۆزەكەی لە واشنتۆن ، سەرقاڵی چەندن دیداری چرو پرن لەگەڵ گەوەرە بەرپرسانی ئیدارەی جۆ بایدن ، ئەوەی تا ئێستا میدیاكانی ئیسرائیل و جیهان ئاشكرایان كردووە ، ئەوەیە كە ، راویژكاری ئەنجوومەی ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ جاك سولیڤانی راویژكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكا كۆبۆتەوە و، دوای ئەویش وەیسی كۆهین سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگری موساد و باڵیوزی ئیسرائیل لەواشنتۆن لەگەڵ ئەنتۆنی بلیكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و كۆبوونەوەتەوە، وەك ئاژانسی رویتەرزیش لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بەشێك لە ناوەرۆكی ئەو كۆبونەوانەی ئاشكراكردووە ، كرۆكی ئەو كۆبوونەوانەی شاندەكانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ، خستنەرووی نیگەرانیەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل بووە سەبارەت بەگەرانەوەی ئیدارەی بایدن بۆ ریككەوتنی ئەتۆمی 5+1 لەگەڵ ئێران , شاندەكانی ئیسرائیل راشكاوانە بە ئیدارەی بایدنیان راگەیاندووە ، دەبێت واشنتۆن بواری دەستكراوەیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران قبوڵ بكات بەو شێوەیەی كە ئیسرائیل خۆی بە گونجاوی دەزانیت، وەك میدیاكانی ئیسرائیلیش باسی ئاكامی ئەم كۆبوونەوانە دەكەن ، وای دەخەنە روو كە شاندەكەی ئیسرائیل ئەوەی بەدەست نەهیناوە كە دەوڵەتی ئیسرائیل ئامانجیەتی ، هەر بۆیە وەك رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە پشت بەستن بە راپۆرتێكی ویبسایتی ( ئەكسیوسی ئەمریكی ) بڵاوی كردۆتەوە، یوسی كۆهین سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگری موساد بە نەهێنی و دوور لە چاوی میدیا لەگەڵ جۆزیف بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كۆبووتەوە و ئەم كۆبوونەوەیەش زۆر بە نەهێنی ئەنجامدراوە و كۆشكی سپی هیچ بەیاننامەیەكی بڵاو نەكردۆتەوە لەسەری .
(ئامادەكرنی گوڵان)
