ئیسرائیل: رێگە نادەین ئابڵووقەی سەر ئێران هەلگیرێت

ئیسرائیل: رێگە نادەین ئابڵووقەی سەر ئێران هەلگیرێت
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاگاداری داوە لەوەی کە نابێ وا بەئاسانی سزاو ئابڵووقەی سەر ئێران هەڵبگیریت، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران لە کۆنترۆل دەربچێت، چونکە بە هەڵگرتنی گەمارۆکان هیچ فشارێکی لەسەر نامینێت.
بە گوێرەی وتەکانی کە لە رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست) بلاوکراوەتەوە دەڵێ: هەرگیز ئێران واز لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی ناهێنێ تەنها بە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی نەبێت.
هەر لەبەرئەوە بوو کەوا لیژنەیەکی ئیسرئیلی پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری موساد (یوسی کۆهین) و راوێژکاری ئەمنی قەومی (مئیر شبات) هەفتەی رابردوو چوونەتە ئەمریکاو لەگەل جۆبایدن کۆبوونەتەوەو سەبارەت بە مەترسییە ستراتیجییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها پێیان راگەیاندون کە بە هیچ شێوەیەکیش رازی نین لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئیران.


گوڵان-سلێمان
Top