به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری تووشبووان .. پێدانی پێكوته‌ی كۆرۆنا له مۆمبای راگیرا
رۆژ له‌دوای رۆژ باردۆخی هه‌ڵكشانی بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هیندستان زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه ، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌ینی 368452 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا ، ئه‌م كاره‌ساته له‌كاتیكدایه له‌سه‌رانسه‌ری هیندستان شێنی وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه و ئۆكسجینیش ته‌واو بووه ، وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنێك بۆ ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه ئه‌مرۆ فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كه‌مین كه‌ل و په‌ل و پێداویتسی به‌ره‌نگانبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس كۆرۆنای گه‌یانده فرۆكه‌خانه‌ی ده‌لهی و،. كۆماری چینی میلیش ئه‌مرۆ له‌سه‌ر زاری شی جینپینگ ئاماده‌باشی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری به‌په‌له‌ی هیندستان ده‌ربری.
ئه‌و كاره‌ساته‌ی جۆره تازه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر هیندستانی هێناوه ، كاره‌ساتێكی مه‌زنده‌بۆ نه‌كراو بووه ، ته‌نانه‌ت وه‌ك چاودێرانی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن حكومه‌تی هیندستان ئاماده‌باشی بۆ ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره مرۆییه نه‌كردووه بۆیه له ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین و نه‌خۆشخانه‌ی پێویست و یه‌كه‌ی چاودێری چڕ ، كاره‌ساته‌كه به ئاستێك گه‌وره بووه كه وه‌ك كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئاستی جیهان سه‌یر ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش كه هیندستان له‌رووی ژماره‌ی دانیشوانه‌وه له‌دوای چین و زیاتر له ملیار و چوارسه‌د ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی و، پێویستیان به‌وه‌یه كه زیاتر له 600 ملیۆن كه‌سی له‌سه‌روو 18وه پێكوته‌ی كۆرۆنایان لێ بدرێت ، له ئێستاشدا ئه‌م ریوشوێنانه نه‌ك هه‌ر له‌سه‌رووی ئیمكانیه‌تی حكومه‌تی هیندستانه‌وه‌یه، به‌ڵكو وه‌ك ئاژانسی بی بی سی ئاماژه‌ی پێكردووه ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هیندستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ریدا هاتووه، ده‌بێته كاره‌ساتێكی مرۆیی له جیهان و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش دووچاری هه‌مان مه‌رگه‌سات ده‌بنه‌وه.
