به‌پێی گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی قسه‌ی بۆ ئاژانسی رویته‌رز كردووه ، بۆ زه‌مینه خۆشكردن بۆ سه‌ردانی ئه‌م شانده باڵایه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا، تیمێك له دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا به‌م زووانه سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه كۆده‌بنه‌وه، به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م شانده باڵایه له هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ وت‌و و یژ كردن له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ تایبه‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان له‌ناو چه‌كه سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌ن ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له كۆشكی سپی له رویته‌رزی راگه‌یاندووه ، ئه‌م شانده باڵایه له‌لایه‌ن بریت ماكگۆرگ رێكخه‌ری سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ئه‌نجوومه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و دیرك شولیه راویژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ئاراسته‌ی ئه‌م سه‌ردانه دیارینه‌كراوه ، به‌ڵام شانده باڵاكه پلانێكی مه‌بده‌ئی داناوه كه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له میسر و سعودیه و ئیمارات و ئه‌رده‌ن ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ، هاتنی ئه‌م شانده باڵایه‌ی ئه‌مریكا له كاتیكدایه كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌نگاو به‌ره‌و دووباره چوونه ناو رێككه‌وتنی ( 5+1) له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات و ئیسرائیل به توندی دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوێنی چوارشه‌مه شاندێكی باڵای حكومه‌تی ئیسرائیل وتویژێكی توندیان له‌گه‌ڵ به‌رپپرسانی ئیداره‌ی بایدن كردووه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه له‌میانی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن ، هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌وه ریككه‌وتوون كه پێكه‌وه كۆمه‌ڵێك كار بكه‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی فرۆكه درۆن و رۆكێته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ، هه‌روه‌ها گلعاد ئه‌ردانیش باڵیوزی ئیسرائیل له واشنتۆن رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی كار له دژی ریككه‌وتنی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان ناكات، به‌ڵام هاوته‌ریب ئیسرائیل پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت و به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانمان
ئاماده‌كردنی گوڵان