به ته‌نیا له نیوده‌لهی .. له هه‌ر كاتژمێریكدا 15 كه‌س به كۆرۆنا ده‌مرن
راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه ته‌نیا له رۆژی پێنجشه‌مه نزیكه‌ی 380 هه‌زار تووشبوو تۆماركراون و 3645 كه‌سیش مردوون ، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی مردووه له‌و كاته‌ی ئه‌م شه‌پۆله تازه‌یه‌ی كۆرۆنا له هیندستان ده‌ستی پێ كردووه، شاره‌زایانیش سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م شاڵاوه تونده‌ی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ڵێن، ته‌نیا رێگه ئه‌وه‌یه كه بتوانین پێكوته بۆ ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی هیندستان دابین بكرێت و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌ت له رۆژی چوارشه‌مه ده‌رگای تۆماركردنی بۆ پێدانی پێكوته به هاوڵاتیانی سه‌روو 18 ساڵ كردۆته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن ئه‌م پرۆسه‌یه شكستی هێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیووه به‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و كاتی دیاریكراویان بۆ پێدانی پێكوته‌كه بۆ ده‌سنیشانبكرێت ، ئه‌مش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رۆژانه چه‌ندین جار تۆره‌كانی ئه‌نته‌رنێت راده‌وه‌ستن.
بۆ هاوكاری حكومه‌تی هیندستان و زیادكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی له هیندستان دروستبووه، ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌ستیان كردووه به ناردنی هاریكاری بۆ هیندستان، ئه‌مرۆ رووسیا باری دوو فرۆكه‌ی بۆ نیووده‌لهی ناردووه كه 20 ئامێری دروستكردنی ئۆكسجین و 75 ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد و 150 ئامێری چاودیری له خۆی گرتبوو، هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكاش به‌بڕی زیاتر له 100 ملێۆن دۆلار كه‌ره‌سته و پێویستی بۆ هیندستان ناردووه كه 1000 بوتڵی ئۆكسجین و 15 ملیۆن ماسك و یه‌ك ملیۆن پشكنینی خێرای له خۆی گرتووه.
ئاماده‌كردنی گوڵان
