چین شه‌ڕی ئابوری له‌گه‌ڵ ته‌نكنه‌لۆژیای تایوان ده‌كات
له‌دوای گێرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری په‌كین بۆ سه‌ر هۆنگ كۆنك ، حكومه‌تی كۆمونیستی چین سیاسه‌تێكی ئیستفزازی زۆر توند دژی " تایوان" پیاده ده‌كات، سه‌ره‌تای كاره ئیستفزازییه‌كانی چین به‌رامبه‌ر تایوان، له‌به‌زاندنی سنوری ئاسمانی ئه‌و دورگه‌یه ده‌ستی پێكرد و، پاشانیش له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆكردنی ده‌ریای باشوری چین ، گوشاره‌كانی چركردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تایوان بۆ شه‌ڕێكی نه‌خوازراو په‌لكیش بكات، حكومه‌تی تایوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هێمن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌فتاره دوژمنكاریه‌كانی چین ده‌كات، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ ره‌فتاره‌كان هه‌ڵده‌كشێن و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر تایوانیش رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت، له‌مباره‌وه ئه‌مرۆ حكومه‌تی تایوان ره‌فتارێكی دیكه‌ی دوژمنكارانه‌ی چینی ئاشكرا و رایگه‌یاند " حكومه‌تی شه‌ڕێكی ئابوری دژی سێكته‌ری ته‌كنه‌لۆژیای تایوان راگه‌یاندووه و كه‌وتۆته دزینی مولكیه‌تی فیكری و كرینی ئه‌ندازیاره‌كانی ئه‌و بواره ، له‌مباره‌وه په‌رله‌مانی تایوان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به یاسا رێگری له‌و كارانه‌ی په‌كین بكات.
ئاشكرایه تایوان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه سیكته‌ری ته‌كنه‌لۆژیای له بواره‌كانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و ئۆتۆمبیل و ته‌له‌فونی زیره پێشه‌نگه له جیهان ، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی تایوان نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه چین هه‌وڵبدات ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه له بار به‌رێت. له‌مه‌ش زیاتر حكومه‌تی تایوان پێداگیری له‌وه ده‌كات ئه‌م ره‌فتارانه‌ی چین بۆ دزینی ته‌كنه‌لۆژیا ته‌نیا هه‌ره‌شه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر دیموكراتیه‌ت و ئابوری گه‌شه‌سه‌ندووی تایوان، به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ی تایوان لاواز و هه‌ژار بێت.
