رووسیا گه‌مارۆیه‌كی فروان له‌سه‌ر ریكخراوه ئۆپۆزسیۆنیهكهی ناڤالی داده‌نێت ئه‌م گه‌مارۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی سۆشیال میدیا و هۆیه‌كانی راگه‌یاندن و ریكخستنی خۆپیشاندان ده‌گرێته‌وه
ئاماده‌كردنی گوڵان
دوێنی سێ شه‌مه دادگای رووسیا كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی فراونی له‌سه‌ر ریكخراوه ئۆپۆزسیونهكه ئه‌لیكسی ناڤالی سه‌پاند كه هه‌تا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ناڤالی ناوی لێناوه ( سندوقی قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی) له‌مباره‌وه و وه‌ك رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت نووسیوویه‌تی ئیڤان جدانۆڤبهرێوهبهری ئه‌و سندوقه رایگه‌یاندووه كه دادگای رووسیا رێگری له‌و دامه‌زراوه‌یه كردووه كه به‌ڵگه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بڵاوبكاهوه و هه‌روها رێگه‌ی نه‌داوه هۆیه فه‌رمیه‌كانی راگه‌یاندن به‌كاربهێنن و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش رێكبخه‌ن ، له‌مباره‌وه‌ش وه‌ك راگه‌یاندنی سه‌ر به دادگای شاری موسكۆ رایگه‌یاندووه ، دادوه‌ر چالاكیه دیاریكراوه‌كانی سندوقی قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی به بریار راگرتووه و بریاركهشی په‌سه‌ند كردووه، ئه‌مه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ووردهكارییه سه‌باره‌ت به‌م بریاره‌ی ئاشكرا بكات.
هه‌ر له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌م بریاره ، داواكاری گشتی له موسكۆ رایگه‌یاند فه‌رمانمانداوه كه تۆری نافالی و ته‌واوی باره‌گا ههریێمیهكانی لهسهرانسی وڵات له كار رابگرن ، ئه‌مه له كاتیكدا دادگا بریاریداوه كه له‌م پرسه‌دا پۆلین كاری بكرێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر نه‌بێت.، له‌هه‌مانكاتدا كاردانه‌وه‌ی باره‌گا هه‌رێمیه‌كانی ریكخراوی ناڤالی نه‌رم بووه و له‌مباره‌وه رایانگه‌یاندووه له پێناوی سه‌لامه‌تی فه‌رمانبه‌ران و لایه‌نگره‌كانیان هه‌موو باره‌گا هه‌رێمیه‌كان كاره‌كانی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردووه:
ماوه‌یه‌كی دوور و دریژه حكومه‌تی موسكۆ زۆر به‌توندی چاودێری كار و چالایهكانی خودی ئه‌لیكسی ناڤالی و ریكخراوهكهی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌كات و ، له‌مه‌ش زیاتر ساڵی پار به‌په‌له تاڤالی گوازریه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كه دواتر ئاشكرا بوو به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست به گازی ده‌ماغ ژه‌هراوی كرابوو ، پاش چاكبوونه‌وه‌ی و دووباره گه‌رانه‌وه‌ی بۆ رووسیا، جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتدارانی موسكۆ ناڤالیان زیندانی و ، له زیندانیش ناڤالی مانی له خواردن گرت هه‌تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێش باری ته‌ندروستی گه‌یشته ئه‌وه‌ی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆیه جارێكی دیكه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه .
