عێراق: كار بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ین
عێراق له‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی سعودیه نزیك ده‌بێته‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نه‌بونی سه‌قامگیری له ناوخۆیی وڵات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه دروستده‌كات، به‌ڵام ئێمه قۆناغی پچڕانی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا تێپه‌ڕاندوه و له بواره جیاجیاكاندا چوینه قۆناغی هاوكاری.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له كاتی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما دامه‌زراوه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له ناوچه‌كه رۆڵی كارا ببینێت و ده‌ستپێشخه‌ری بكات
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له كاتی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما دامه‌زراوه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له ناوچه‌كه رۆڵی كارا ببینێت و ده‌ستپێشخه‌ری بكات، هێڵی دوه‌میش دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ناوچه‌كه، سێیه‌م هێڵیش كه كاری له‌سه‌ر كراوه، بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دورخسته‌وه‌ی هه‌مو دهستتێوهردانێكه له كاروباری ناوخۆی وڵات‌دا".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی روسیا توده‌ی، به‌غدا میوانداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی باڵای سعودیه و ئێران ده‌كات وه‌ك هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی عێراق به‌مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و دو وڵاته و چاره‌سه‌ركردنی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوانیان.
خه‌ندان-
