ئێران كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی راگه‌یاند
سوپای پاسدارانی ئێران له‌راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا رایگه‌یاندوه، وه‌حید زرافشان فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ژماره 310یان له پارێزگای ئازه‌ربایجان له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه، به‌ڵام هیچ ورده‌كاریه‌كی له‌سه‌ر كوژرانه‌كه‌ی و شێوازی كوشتنه‌كه‌ی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌زێدی خۆی ته‌رمی زارفشیان به‌خاكده‌سپێردرێت
یه‌كێك له پاسه‌وانانی زرافشان رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌زێدی خۆی له شارۆچكه‌ی نه‌غه‌ده، ته‌رمی وه‌حید زرافشان به‌خاكده‌سپێردرێت.
تاوه‌كو ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران، ورده‌كاری كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی له‌شاری شنۆ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، به‌پێی هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌كانیش، روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه كوردیه‌كان رویداوه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه كوژراوه.
خه‌ندان-
