وڵاتی نەیجەر دوای سعودیە و یۆنان 17 تۆن حەشیشی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکرا دەکات
دەسەڵاتدارانی نەیجەر رایانگەیاندووە: لە مانگی رابردوودا دەست بەسەر بڕی 17 تۆن ماددەی هۆشبەری جۆری حەشیش داگرتووە، کە قاچاغچییەکان لە لوبنانەوە ناردبوویان و بە نیازبوون لەوێشەوە بینێرنە لیبیا.
بەهای ئەو بڕە حەشیشە، کە بەشێکە لە بازرگانییە نایاساییەکانی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، وەک دەسەڵاتدارانی نەیجەر باسیان کردووە، 37 ملیۆن یۆرۆ (نزیکەی 44 ملیۆن و 780 هەزار دۆلار)ـە.
پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی یۆنان دەستیان بەسەر زیاتر لە چوار تۆن حەشیشی حزبوڵڵای لوبنانیدا گرتبوو.
هەروەها لە رۆژی هەینیی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی سعودیە دەستیان بەسەر پێنج ملیۆن و 300 هەزار دەنکە حەپی کەپتاگۆندا گرت، کە حەبێکی هۆشبەرە.
باسنیوز
