زه‌ریف: گلدانه‌وه‌ی ڤاكسین له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتان كۆمه‌ڵكوژییه
به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان بڕێكی زۆر له‌ڤاكسین گلده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌وانی دیكه‌یه
له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محمد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌شێك له‌وڵاتانی جیهان بڕێكی زۆر له‌ڤاكسین گلده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌وانی دیكه‌یه.
پێویستبو كۆڤید-19 وه‌ڵامێكی جیهانی به‌ڤاكسین بدرایه‌ته‌وه نه‌وه‌ك هه‌ر وڵاتێك بۆخۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، پێویستبو كۆڤید-19 وه‌ڵامێكی جیهانی به‌ڤاكسین بدرایه‌ته‌وه نه‌وه‌ك هه‌ر وڵاتێك بۆخۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی جیهان به‌جێهێڵراون بۆ مه‌ترسی كۆرۆنا، به‌شێكیان به‌هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریان كه مه‌به‌ستی ئێرانه و به‌شێكیشیان "تیرۆری ته‌ندروستییان به‌رامبه‌رده‌كرێت، هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك فه‌له‌ستینیش رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌نوێنرێت و رێگری له‌گه‌یاندنی ڤاكسین ده‌كرێت بۆیان.
ئه‌مریكا ڤاكسینی زیاد له‌پێویستی هه‌یه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌مریكا ڤاكسینی زیاد له‌پێویستی هه‌یه.
خه‌ندان-
