دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، تورکیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئێران، مەکسیک، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 120 ملیۆن و 984 هەزار و 302 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 114 هەزار 955 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
باسنيوز
