فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشیان كردە سەر کەرتی غەززە
هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر سەکۆی موشەکەکانی حەماس و تونێلەکانی لە غەززە
بهپێی ئاژنسی روسیا تودهی، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر سەکۆی موشەکەکانی حەماس و تونێلەکانی لە کەرتی غەززە.
هێرشەکە وەک بەرپەرچدانەوەیەک ئەنجامدراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکە وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێک لە کەرتی غەززەوە بۆ ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
بەرەی رزگاری گەلی فەڵەستینە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هەڵدانی موشەکەکان راگەیاند
لە لایەکی دیکەوە، لیواکانی ئەبو عەلی موستەفا، کە باڵی سەربازیی بەرەی رزگاری گەلی فەڵەستینە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هەڵدانی موشەکەکان بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند ئهو كارهشیان وهك بەرپەرچدانەوەی ئهنجامداوه.
خەندان-
