بەشار ئەسەد خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە

بەشار ئەسەد خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە
سەرۆکی رژێمی سووریا خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا، کاندید دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-4-2021، حەمادە سەباغ، سەرۆکی پەرلەمانی رژێمی سووریا رایگەیاندووە: داواکاریی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رژێم، کاندید کردووەتەوە.

حەمادە سەباغ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەشار ئەسەد بەڵگەنامەی خۆتۆمارکردنی وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رژێم پێشکەشی دادگای دەستووری کردووە.

پێشتر پەرلەمانی رژێمی سووریا رۆژی 20-5 -2021ـی وەک رۆژی دەنگدان بۆ هاووڵاتییانی سووریا لە دەرەوە و رۆژی 26-5-2021ـی وەک رۆژی دەنگدان بۆ هاووڵاتییان لە ناوەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی رژێم، دیاری کردووە.

بەشار ئەسەد، لەدایکبووی 1965، لە رۆژی 17-7-2000ـەوە و دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوکی، بووەتە سەرۆکی رژێمی سووریا و تا ئێستا لە سێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، زۆرینەی رەهای دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکان، بەدەست هێناوە.











باسنيوز

Top