ئەمریکا دەیان فڕۆکەی جەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پۆڵندا

ئەمریکا دەیان فڕۆکەی جەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پۆڵندا
وەزیری بەرگری پۆڵندا رایگەیاند، فەرماندەیی ئەوروپا لە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا دەیان فڕۆکەی شەڕکەری گواستوەتەوە بۆ پۆڵندا، ئەوەش وەک بەشێک لە "ڕاهێنانی سەربازی" وڵاتەکە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، وتەبێژی پنتاگۆنیش دەڵێت، گواستنەوەی فڕۆکەکان وەڵامدەرەوە نییە بۆ ئەو روداوانەی لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا رودەدەن.

ماریوش بلاشاك، وەزیری بەرگری پۆڵندا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، فەرماندەیی ئەوروپا لە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا مەشق و راهێنان دەکات بۆ گواستنەوەی خێرای هێزی ئاسمانی لە ئەوروپا بۆ فڕۆکەخانەکانی پۆڵندا، لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ دەیان فڕۆکەی F15 و F16ی ئەمریکی گەیشتونەتە پۆڵندا.
راهێنانە هاوبەشەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشبونی دۆخی ئاسایشی پۆڵندا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا
ئاماژەی بەوەشکردوە، راهێنانە هاوبەشەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشبونی دۆخی ئاسایشی پۆڵندا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
وەڵامدەرەوە نییە بۆ ئەو روداوانەی لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا یان کریمیا رودەدات
جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی وەک بەشێک لە راهێنانە ئاساییەکان ئەنجام دراوە، وەڵامدەرەوە نییە بۆ ئەو روداوانەی لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا یان کریمیا رودەدات.

گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بۆ پۆڵندا لەکاتێکدایە ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراینا لە ناوچەی ناکۆکی لە دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیادیانکردوە، ئەوەش نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێکەوتوەتەوە، نیگەرانی خۆیان دژی لەشکرکێشییەکانی روسیا بۆ سەر سنوری ئۆکراینا دەربڕیوە.








خەندان-
Top