سوپای پاسداران مردنی جێگری فەرماندەی هێزی قودس رادەگەیەنێت

سوپای پاسداران مردنی جێگری فەرماندەی هێزی قودس رادەگەیەنێت

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ژەنەڕاڵ محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی هێزی قودس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە مردوە.

بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ژەنەڕاڵ محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی هێزی قودس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە مردوە.
ژەنەڕاڵ محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی هێزی قودس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە مردوە
حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە مانگی کانونی دوەمی 2020 پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، محەمەد حیجازی، وەک جێگری فەرماندەی هێزی قودس دەستنیشان کردوە، حیجازی لە شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ گاردی شۆڕش دا بەشداری کرد.
یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2011 دا سزای بەسەر حیجازیدا سەپاندوە
یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2011 دا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و سەرکوتکردنی ئەو هاوڵاتیانەی ناڕەزاییان دەربڕی لە ساڵی 2009 دا، سزای بەسەر حیجازیدا سەپاند.




خەندان-
Top