روسیا 20 دیپلۆماتکاری چیک دەردەکات
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا بانگکردنی باڵیۆزی پراگی لە مۆسکۆ، یێتسلاڤ بێفۆنکا پشتڕاستکردەوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی ئەو کردەوەی دەسەڵاتدارانی چیک دژی باڵیۆزخانەی ڕوسیا.
باڵیۆزی پراگ لە مۆسکۆ ئاگادارکراوەتەوە، کە 20 کارمەندی باڵیۆزخانەی چیک لە مۆسکۆ دەبێت خاکی روسیا بەجێبهێڵن
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەفەرمی باڵیۆزی پراگ لە مۆسکۆ ئاگادارکردوە، کە 20 کارمەندی باڵیۆزخانەی چیک لە مۆسکۆ دەبێت تاوەکو ئەمڕۆ دوشەممە خاکی روسیا بەجێبهێڵن.
پێنج دیپلۆماتکار لەباڵیۆزخانەی پراگ لەمۆسکۆ دەمێننەوە
دواتر رودۆڵف یندراک، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری نێودەوڵەتی سەرۆکایەتی چیک ڕوونیکردەوە، کە پێنج دیپلۆماتکار لەباڵیۆزخانەی پراگ لەمۆسکۆ دەمێننەوە.
ڕۆژی شەممە حکومەتی چیک، دەرکردنی 18 دیپلۆماتکاری ڕوسی لە باڵیۆزخانەی مۆسکۆ لە پراگ ڕاگەیاند، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە "ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی دەرەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگریی ڕوسیان".
دەسەڵاتدارانی چیک رایانگەیاند، ئەو کردەوەیە وەک بارودۆخێکی نوێ ئەنجامدراوە، بەهۆی تەقینەوەکەی ساڵی 2014 کە لە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی لە شاری ڤێربێتسێ، پراگ دەڵێت، ئەو کارە بە بەشداری سیخوڕی هەواڵگریی روسیا ئەنجامدراوە.
خەندان-
