ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازی دەنێرێتە حەسەکە

 ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازی دەنێرێتە حەسەکە
میدیای فەرمیی رژێمی سووریا باس لەوە دەکات، کە ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازی ناردووەتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێم بڵاوی کردووەتەوە، کاروانەکە لە 24 بارهەڵگری سەربازی پێکهاتبوو و ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 18-4-2021 لەڕێی دەروازەی سنووریی (یەعروبییە) گەیشتووەتە ناو خاکی سووریا و دواتر گەیەندراوەتە حەسەکە.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە چەک، کەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوو و گەیەندراوەتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی شەدادی لە گوندەوارەکانی باشووری حەسەکە.




باسنيوز
Top