بریتانیا كەشتی جەنگی "تێكشكێنەر" رەوانەی دەریای رەش دەكات

بریتانیا كەشتی جەنگی

رۆژنامەیەكی بریتانی بڵاویكردەوە، مانگی داهاتو حكومەتی بریتانیا بەهۆی پرسی ئاڵۆزییەكانی سنوری نێوان ئۆكراینا و روسیا دو كەشتی سەربازیی رەوانەی دەریای رەش دەكات.

رۆژنامەی "زە تایمز"ی بریتانی بڵاویكردەوە، مانگی (ئایار/5)ی داهاتو، بریتانیا بەهۆی كێشەی سنوری نێوان روسیا و ئۆكراینا دو كەشتی دیكەی جەنگی رەوانەی دەریای رەش دەكات.
ناردنی ئەو دو كەشتییە جەنگییە ئاماژەیە بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكراینا و هاوپەیمانی ناتۆ لەناوچەكە
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەهێزی دەریایی بریتانیا رایگەیاندوە، ناردنی ئەو دو كەشتییە جەنگییە ئاماژەیە بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكراینا و هاوپەیمانی ناتۆ لەناوچەكە كە بەرئەنجامی ئاڵۆزییەكانی سنوری نێوان روسیایە و ئۆكراینایە.
بریتانیا تێكشكێنەرێك و كەشتی هەڵگری فڕۆكەی جەنگی لە ئاوەكانی دەریای سپی ناوەڕاستەوە رەوانە دەكات
رۆژنامەكە ئەوەشی رونكردوەتەوە، كە بریتانیا تێكشكێنەرێك و كەشتی هەڵگری فڕۆكەی جەنگی لە ئاوەكانی دەریای سپی ناوەڕاستەوە رەوانە دەكات.

وتیشی، بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی بەرگری بریتانیاوە دراوە بۆ ناردنی دو كەشتی تێكشكێنەر بۆ ئاوەكانی دەریای رەش، هاوکات وڵاتەکە ئامادەیە هێزی زیاتر رەوانەبكات ئەگەر هەڕەشەكانی روسیا لەدژی ئۆكرانیا بەردەوامبێت.







خەندان-
Top