زیاتر لە 116 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 116 ملیۆن و 15 هەزار و 283 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 26 هەزار 322 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
باسنيوز
