بۆڵتن : شانازیه بۆ من كه ناوم لە لیستی کەسانی قەدەغەکراو لە گەشتکردن بۆ روسیا بێت .
راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا لەبارەی سزادانی لەلایەن روسیاوە رایگه‌یاند، شانازیه بۆ ئەو ناوی لە لیستی کەسانی قەدەغەکراو لە گەشتکردن بۆ روسیا بێت و نه‌توانێت بچێته ئه‌و وڵاته‌وه.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئایاسشی نیشتیمانی ئه‌مریكا له تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاند، "دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند دیپلۆماتکارێکی روسیادا سەپاند، ئەو وڵاتە ناوی منی خستوەتە لیستی كه‌سانی قه‌ده‌غه‌كراو لە گه‌شتكردن بۆ روسیا، ئەوەش شانازیه‌كه بۆ من كه وا دەردەکەوم به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا دەکەم".
ده‌بێت كرده‌وه‌كانی زیاتر ئیدانه بكرێن، چونكه هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كات و ژیانی ئه‌مریكیه‌كانی خستوەته مه‌ترسییه‌وه
ئاماژەی بەوەشکردوە، روسیا شایه‌نی له‌وه زیاتره، "ده‌بێت كرده‌وه‌كانی زیاتر ئیدانه بكرێن، چونكه هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كات و ژیانی ئه‌مریكیه‌كانی خستوەته مه‌ترسییه‌وه".
روسیا هەشت به‌رپرسی ئه‌مریكی له‌ناویاندا جۆن بۆڵتن-ی خستوەته لیستی ئەو کەسانەی کە گەشتکردنیان بۆ روسیا قەدەغەەیە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا دوێنێ هەینی رایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی 8 (هەشت) به‌رپرسی ئه‌مریكی له‌ناویاندا جۆن بۆڵتن-ی خستوەته لیستی ئەو کەسانەی کە گەشتکردنیان بۆ روسیا قەدەغەەیە، ئەوەش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌ركردنی 10 دیپلۆماتكاری روسیا له‌و وڵاته.
بەمنزیکانە ناوی ئه‌و هه‌شت به‌رپرس و دیپلۆمتكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌رگای فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا بڵاودەکرێنەوە كه تێوه‌گلاون له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر روسیادا
بەمنزیکانە ناوی ئه‌و 8 (هه‌شت) به‌رپرس و دیپلۆمتكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌رگای فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا بڵاودەکرێنەوە، كه تێوه‌گلاون له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر روسیادا تاكاتێكی نادیار رێگرییان لێ دەکرێت بچنە ناو خاکی ئه‌و وڵاته‌وه.
15 ئەم مانگە، کۆشکی سپی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزا به‌سه‌ر 32 كه‌سایه‌تی روسی به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2020 و شه‌ش كۆمپانیای ئه‌و وڵاته سه‌پاندوه به تۆمه‌تی هاوكارییكردنی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، هاوکات 10 دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتەشی دەرکردوە.
خه‌ندان
