ئێران: کردەوەکانی ئەمریکا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کردەوەکانی ئەمریکا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن و دەبێت ئەو وڵاتە بەر لەگەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی سزاکانی سەر تاران لابدات.
محەمەد جەواز زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە تاران رایگەکیاند، "لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ لاڤرۆڤ هاوبەشی و هاوکاریە ستراتیژیەکانی نێوان روسیا و ئێرانمان تاوتوێکرد و روسیا دژی ئەو کارە تێکدەرانەیە کە لە وێستەگەی نەتەنز رویداوە".
پێویستە ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و کاتی ئەوە هاتوە کۆتایی بە سزاکان لاببات
لەبارەی سزاکانی سەر ئێرانەوە، زەریف ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و کاتی ئەوە هاتوە کۆتایی بە سزاکانی بۆ سەر ئێران بهێنێت.
روسیا جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی دەکاتەوە و پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئەستانە دەکات
هاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، روسیا جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی دەکاتەوە و پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئەستانە دەکات و هەرهەوڵێک بۆ تێکدانی رەوشەکە رەتدەکەنەوە و داواش دەکەن دانوستانی ئەستانە بەردەوام بێت.
وەزیری دەرەوەی روسیا بۆ ماوەی دو ڕۆژە گەشتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و دوێنێ دوشەممە دوای ئەوەی گەیشتە میسر، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی وڵاتەکە کۆبوەوە، ئەمڕۆش گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوەوە.
11ی ئەم مانگە، لە بەشێک لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا له وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز له پارێزگای ئهسفههان تەقینەوەیەک رویدا
11ی ئەم مانگە، لە بەشێک لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا له وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز له پارێزگای ئهسفههان تەقینەوەیەک رویدا، بەڵام هیچ زیانێکی مادی و گیانی نەبوە، بەرپرسانی ئێران دەڵێن، ئیسرائیل لە پشت تەقینەوەکەیەوە.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "ئەوەی لە وێستگهی ئهتۆمی نهتهنز رویداوە هێرشێکی تیرۆرستی بوە لەسەر خاکی ئێران و ئێمە لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی وەڵامدانەوە بەکاردەهێنین".
خەندان
