روحانی: پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ئاشتیخوازانه‌یه
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، "بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی ئاشتیخوازانەیە و هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن له‌وباره‌یه‌وه ده‌نێین".
رۆحانی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت به‌دووری نازانێت گفتوگۆكان بگه‌نه بنبه‌ست".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا، ئێران ده‌ستی به هێڵی نوێی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوچ كردووه و دوای کۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌ننا لەسەر رێكکەوتنی ئەتۆمیی ئێران، تاران تێیدا پێداگریی لەسەر بەرزکردنەوەی هەموو سزاکان ده‌كات، ئه‌مەریكاش به‌دووری ده‌زانێت تاكو ئێران پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه ئەنجام نەدات سزاكان لابه‌رێت.
k24 -
