ئێران: نزیکین لەقۆناغی بەپیشەسازیکردنی وزەی ئەتۆمی
لەئێستادا ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کەچارەسەری تیشکی رادیۆیی بەرهەمدەهێنێت و هەناردەی دەکات، لەقۆناغی بەپیشەسازیکردنی وزەی ئەتۆمیش نزیکبوەتەوە
بەگوێرەی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، لەئێستادا وڵاتەکەیان یەکێکە لەو وڵاتانەی کەچارەسەری تیشکی رادیۆیی بەرهەمدەهێنێت و هەناردەی دەکات، لەقۆناغی بەپیشەسازیکردنی وزەی ئەتۆمیش نزیکبونەتەوە.
سەرۆکی ئێران دەستپێکردنی دەرهێنانی گازی یۆرانیۆمی راگەیاند لەوێستگەی ئەتۆمی ناتانز
لای خۆشییەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران دەستپێکردنی دەرهێنانی گازی یۆرانیۆمی راگەیاند لەوێستگەی ئەتۆمی ناتانز.
سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران راشیگەیاند،" لەماوەی رابردودا 133 دەستکەوتمان لەبوارەی کشتوکاڵی هەیە لەوانەی سیستمی تیشکاوەر بۆ پیتاندن کە ماوەی تەمەنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان زیاددەکات، لەبواری تەندروستیش پێشکەوتنی باشمان بەخۆوە بینیوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەری تیشکی رادیۆییان ساڵانە زیاددەکات، بۆنمونە چارەسەری تیشکییان هەیە کە بەهاکەی 15 هەزار یۆرۆیە.
خەندان-
